بافڵ و قوباد تاڵەبانی 1500 دەفتەر دۆلاریان بردە دەرەوەی وڵات


سەركردەیەكی یەكێتی بۆ بارزانی پۆست ئاشکرای کرد:

بافڵ و قوباد تاڵەبانی زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلاریان لە فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە بردووەتە دەرەوە

”بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆكەخانەكە قەبووڵی نەكردووە، بەڵام دژەتیرۆری یەكێتی حیسابی بۆ نەكردووە“

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  ئاشکرای کرد بافڵ و قوباد تاڵەبانی بە شێوەیەكی نایاسایی و بەبێ حیسابكردن بۆ ڕێوشوێنە یاساییەكان، زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلاریان لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات كردووە.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی یەكێتی پشت راستی کردەوە، لە سێ هەفتەی ڕابردوودا، بڕی زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلار بردراوەتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تاوەكوو ڕەوانەی شاری (دوبەی) بكرێت، بەڵام ”بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆكەخانە کە ناوی عەمید جەلال محەمەدە ناسراوە بە جەلالی حەمە نوقڵ، پاش ئەوەی پێی زانیوە، هەوڵی داوە ڕێگری لێ بكات، بۆیە پەیوەندیی بە قوباد تاڵەبانییەوە کردووە و لە بابەتەکە ئاگاداری کردووەتەوە، قوبادیش پێی ڕاگەیاندووە، کە رێگە بە ڕۆشتنی پارەکە نادات تا بەدواداچوون دەكات، كەچی دوای نیو كاتژمێر، هێزێكی دژەتیرۆری یەكێتی چوونەتە نێو فڕۆكەخانەكە و پارەكەیان بردووەتە نێو فڕۆكەیەكی تایبەتەوە و ڕەوانە كراوە.“

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەو پارەیەی ڕەوانەی دوبەی كراوە، هی بافڵ تاڵەبانی بووە، چونكە ” نزیکەی سێ هەفتە لەمەوبەر بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ پۆڵۆ عەلی عەسكەری و كارینا سەركەوت كوبە لە دوبەی بوون.“

ئەندامەكەی سەركردایەتیی یەكێتی جەختی كردەوە كە ئەم جۆرە هەڵسوكەوتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی، بافڵ تاڵەبانی یاریی بە داهات و قووتی خەڵكی سلێمانییەوە دەكات و بە هاوكاریی قوباد تاڵەبانیی برای، داهاتی سلێمانی تەخشان و پەخشان دەكەن.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال