زکری موسا ئێمە یەک نەتەوەین و یەک ئاڵامان هەیە

 ئەو دیمەنەی لە بەناو كۆنفڕانسی سەدساڵەی لۆزان بینرا بە قەدەر سەدساڵ سووكایەتیكردن بوو بە مێژووی سەدساڵەی تێكۆشانی گەلی كوردستان، هەڵواسینی ئاڵای جۆراوجۆر و دابەشكردنی كوردستان و دانانی ئاڵا بۆ هەر بەشێك لەو بەناو كۆنفڕانسەدا بێڕێزی بە خوێنی شەهیدان و خاك و گەلی كوردستانە.

جێگەی سەرسوڕمانێكی زۆرە بەشێك لەوانەی لە كۆنفڕانسەكەدا ئامادەبوون و بە حیساب خەڵكی نیشتیمانپەروەرن قبووڵی ئەو دابەشكاری و سووكایەتییەیان كردووە. ئەگەر غیرەتیان هەبا و ڕێزی مێژوو و قوربانیدانی گەلەكەیان گرتبا، دژی ئەو دیمەنە نامۆیە دەهاتنە دەنگ.

ئێمە یەك گەل و یەك نەتەوەین و یەك دۆز و یەك ئاڵای هاوبەشمان هەیە، ئەویش ئاڵای كوردستانە. بەداخەوە ئەوەی دوژمن جورئەتی نەبووە بیكات ئەوانە بە ئاشكرا و بێباكانە كردوویانە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال