یەکێتی فەوجێکی گەورەی سەربازی لە مەحمود سەنگاوی وەردەگرێتەوە
بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی فەوجێکی هێزی پێشمەرگە کە لەژێر دەسەڵاتی مەحمود سەنگاوی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بوو لێی وەردەگیرێتەوەو دەخرێتە سەر لیوای ۷۳۱ی هێزەکانی حەفتای یەکێتی.
فەوجەکەی مەحمود سەنگاوی نزیکەی ۷۰۰ پێشمەرگە بووەو لەو کاتەوەی مەحموود سەنگاوی بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەو بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیان بووە لای بووەو لەڕووی میلاکەوە سەربە یەکەی ۷۰ بوون.
بەپێی زانیارییەکان، فەوجەکەی مەحموود سەنگاوی و لیوای ۱٤٤ و یەکەی ۷۳٨ی هێزەکانی ۷۰، پێکەوە لە چوار چێوەی لیوایەکی نوێ بەناوی لیوای ۷۳۱ یەک خراون و لە ئێستا عەمید جەمال وارانی فەرماندەیی لیواکە دەکات. لیوا نوێیەکەی یەکەی حەفتای هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتی لە ناوچەکانی نێوان کفری و قادرکەرەم و دووز جێگیر کراون و فەوجەکەی مەحموود سەنگاوی هیچ پەیوەندییەکیان بەناوبراوەوە نامێنێت و لە نزیک ناوچەی پەڵکانەو بەلەگە جێگیر دەکرێن.
لێ سەندنەوەی ئەم هێزە لە مەحمود سەنگاوی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بافڵ تاڵەبانی بە هەڕەشە دەزانێت بۆ سەرخۆی لە داهاتوودا بافڵ تاڵەبانی لە پلانیدایە هەنگاو هەنگاو هێزی چەکداری لەدەست مەحمود سەنگاوی نەهێڵێت بۆ ئەوەی ئەو دزی و قاچاغچییەی مەحمود سەنگاوی لە دەڤەری گەرمیان و دەروازە سنورییەکان دەیکات لەمەودوا ڕێگری لێ بکات ئەو داهاتە زۆرانەی چەندین ساڵە مەحمود سەنگاوی دەستی دەکەوێت بافڵ تاڵەبانی بۆ خۆی بیبات
بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت بە یەک بەرد دوو چۆلەکە بکوژێت هەم ئەو هێزانە لەدەست مەحمود سەنگاوی وەرگرێتەوە کە لە داهاتوو نەبێتە بەڵا بۆ خۆی هەم ئەو قاچاغچێتی و دزی مەحمود سەنگاوی دەیکات لەمەودوا بۆ خۆی بیبات