به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی له‌گه‌ڵ چه‌ند هێز و لایه‌نێكی كوردی و توركمانی ده‌چێته ناو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووك و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه پارتی شانسی به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌یه‌كی باشی كورسییه‌كانی شاره‌كه‌ی ده‌بێت.
كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 جه‌ختیكرده‌وه، پارتی له كه‌ركووك و شوێنه‌كانی دیكه‌یش به‌هێزه‌وه به‌شداری له پڕۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پارتی ناوی خۆی له كۆمیسیۆن تۆمار كردووه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی گفتوگۆی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، روونیشكرهوه له كاتی خۆیدا ناوی ئه‌و لایه‌نانه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆیان له‌وباره‌یه‌وه كردووه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی گوتیشی، ئه‌و لایه‌ن و هێزه سیاسییانه‌ی پارتی له‌گه‌ڵیان ده‌چێته ناو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، لایه‌ن و هێزی نیشتمانین و كاریگه‌ریان هه‌یه و ژماره‌یان زۆره، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش راكێشا ئه‌و لایه‌ن و هێزانه‌ی پارتی له‌گه‌ڵیان ده‌چێته ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان لایه‌نی و كوردی و توركمانیشن، ئه‌وانه‌ی دژی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌رن و هه‌ڵوێستییان له هه‌ڵوێستی پارتی و كورد ده‌چێت.
كه‌مال كه‌ركووكی له‌باره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه تا ئه‌و ساته‌وه‌خته هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی سه‌باره‌ت به چوونه ناو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان شیوازی به‌شداریكردنی ئاشكرا نه‌كردووه، رایگه‌یاند، پارتی رێز له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرێت، به‌ڵام تا ئێستا بۆ بابه‌تی هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌ستپێشخه‌ری بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌كردووه، ئه‌گه‌ریش بیكات به‌دڵنیاییه‌وه پارتی پێشوازی لێ ده‌كات.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه پارتی هه‌رگیز ناچێته ناو هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له 16ـی ئۆكتۆبه‌ردا خیانه‌تیان له كورد و كه‌ركووك كردووه، گوتیشی "هاوپهیمانیهتیكردن له‌گه‌ڵ خیانتهكارانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر حه‌رامه"، روونیشیكرده‌وه، كه له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا خه‌ڵكانی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر هه‌یه، به‌ڵام خیانه‌تكارانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و تاقمه‌ن كه له ناو یه‌كێتیدا خیانه‌تیان كرد و ئێستا له كه‌ركووك كار ده‌كه‌ن و كه‌ركووك و شنگال و مه‌خموور و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی كوردستانیان گه‌یانده ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی ئێستا.
سه‌باره‌ت به چاوپۆشیكردن له خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی كورد له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كرد، ده‌بێت هه‌موو كورد و كوردستانییه‌ك ته‌نانه‌ت هه‌موو یه‌كێتییه‌كی دڵسۆزی حزبه‌كه‌یان راستی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ریان بۆ روون بێته‌وه، كه به‌هۆی ئه‌وانه‌وه كوردستان به بارودۆخێكی ناله‌بار گه‌یشت و په‌رله‌مانه‌كه‌ی په‌كخرا و بهشهبوودجهكهی له بوودجه‌ی فیدڕاڵی به ده‌رد براوه.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی هه‌روه‌ها زیاتر گوتی، كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك 16 كورسییه و یه‌كێك له‌و كورسییانه تایبه‌ته به كۆتای مه‌سیحییه‌كان، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كورد به‌گشتی كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نیوه‌ی كورسییه‌كان و زیاتریش ده‌كات، جه‌ختیشیكرده‌وه پارتی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا چانسێكی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كورسی زیاتر به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وه‌ش زیاتر له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و بڕیاری خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌وه‌ستێته‌وه كه له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌نگێكی باش به پارتی دیموكراتی كوردستان و لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌كانی بده‌ن و سزای خیانه‌تكارانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر بده‌ن.
روونیشیكرده‌وه، كه متمانه‌یه‌كی زۆریان هه‌یه ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ستبهێنن و كورسی زیاتر مسۆگه‌ر بكه‌ن، گوتیشی جگه له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆیان و هاووڵاتیان به‌گشتی، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی دڵسۆزی حزبه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌وانی دیكه‌یش له په‌یوه‌ندیدان.
دووپاتیشیكرده‌وه پارتی به‌ڵێن به خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌ده‌ن، كه به سه‌ربه‌رزییه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو شاره‌كه‌یان، هه‌روه‌ها گوتی به‌پێی رێككه‌وتنی پیكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت بارودۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی رایگه‌یاند، پێوه‌ندی به‌رده‌وام له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه و هه‌ر كات ده‌رفه‌ت بێت، كۆده‌بنه‌وه.
رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداری زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت.