خالید مەفرەجی
سەركردەی هاوپەیمانی قیادە
بۆ باشتربوونی دۆخی كەركووك، ئێمە پشتیوانی ئەوە دەكەین پارتی دیموكراتی كوردستان بگەڕێتەوە كەركووك، چونكە ئەویش پارتێكی سیاسییە و مافی ئەوەی هەیە بەشداری لە پرۆسەی سیاسی بكات لە كەركووك، بەڵام دەمانەوێت گەڕانەوەكە بە رێی ئاشتییانە بێت و بە رێی سیاسی و بەگوێرەی یاساكان بێت، نەك ببێتە هۆی پێكدادانی هەڵوێستە سیاسییەكان.
پێویستە بزانن ئەو لایەنە سیاسییانەی كەركووك كە رێگریی لە گەڕانەوەی پارتی بۆ شارەكە دەكەن و خۆپێشاندان ئەنجام دەدەن، دەیانەوێت پرسەكە بۆ مەرامی سیاسی و بۆ بابەتی هەڵبژاردن بەكار بهێنن، بۆیە ئێمە لەگەڵ هەڵوێستی حەشد كۆك نین.
لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكانی كەركووك و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق قسەیان كردووە، بۆ ئەوەی چارەسەرێكی خێرا و كۆتایی بۆ ئەم بابەتە (گەڕانەوەی پارتی بۆ كەركووك) بدۆزنەوە، چونكە ناكرێت هەر لایەنێك لایەنێكی تری بە دڵ نەبوو، رەتی بكاتەوە.
دەكرێ ئەو بابەتە چارەسەر بكرێت و چەند رێیەك هەیە، لەوانە بردنی كێشەكەیە بۆ دادگا؛ دادگا هێزی هەیە و دەتوانێ لە پرسە چارەنووسسازەكاندا رۆڵ ببینێت و بڕیار بدات.