فەرمانبهری زیاتر لە 100 بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە لە پرۆژەی (هەژماری من) تۆمار دەكرێن
فەرمانبەرانی دەیان فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پرۆژەی (هەژماری من) تۆمار دەكرێن و مووچەكانیان به كارتی بانكی وهردهگرن.
بەپێی بەدواداچوونی (باسنیوز) و ئەوەی كە سایتی (هەژماری من) بڵاوی كردووەتەوە لەم مانگەدا زیاتر لە 100 فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و بەڕێوەبەرایەتیی حكوومەتی لە پرۆژەی (هەژماری من) تۆماركردنیان دەستی پێ كردووە و تاوەكوو كۆتایی مانگ تەواو دەكرێن.
هەندێك فەرمانگە لە بانكەكان مامەڵەكانیان بۆ دەكرێت و هەندێكی دیكەش لەنێو فەرمانگەكانی خۆیان، لەلایەن بەشی ژمێریارییەوە بۆیان دەكرێت و هەندێكی دیكەش لە لایەن كارمەندان و بریكارانی پرۆژەی (هەژماری من)ـەوە بۆیان دەكرێت.
بەپێی بەدواداچوونی (باسنیوز) زۆربەی ئەو فەرمانگانەی لەو مانگەدا فەرمانبەرانیان تۆمار دەكرێن لە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن.
بەپێی دواین داتاکانی لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی (هەژماری من) لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە تاكوو ئێستا 150 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لە پرۆژەكە تۆمار کراون و دەبنە خاوەن هەژماری بانکیی تایبەت بە خۆیان.
هەر لەم بارەیەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: "مووچەخۆران و فەرمانبەران ئێستا لە ڕێگای پێنج بانکەوە لەسەر خواستی خۆیان لە یەکێک لە بانکەکان هەژماری بانکییان بۆ دەکرێتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچەکانیان لە ڕێی هەژماری تایبەتی خۆیانەوە وەردەگرن.''
پێشتر مەڕوان ئازۆز ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پرۆژەی (هەژماری من) لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە پرۆژەی (هەژماری من)دا، هەموو فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هەژماری بانكییان بۆ دروست دەكرێت و قۆناغێكی دیكەی تۆماركردن دەستی پێ كردووە.''
ئاماژەی بەوەش دا: "زیاتر لە یەك ملیۆن و 200 هەزار مووچەخۆر هەیە، بۆیە بەدڵنیاییەوە دەبێت تۆماركردنەكە قۆناغ بە قۆناغ لەگەڵیدا بڕۆین و لە هەر قۆناغێكیش ئەم پرۆژەیە بۆ خەڵك و ڕای گشتی ڕوون دەكەینەوە.''
ڕۆژانە نزیکەی پێنج هەزار کەس لە پرۆژەکەدا تۆمار دەکرێن و تۆماركردن 120 هەزار كەسی تێپەڕاند..
ڕۆژی 28ی 2ی 2023، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، دهستپێكردنی دەستپێشخەریی (هەژماری من)ی ڕاگهیاند، کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی.
ڕۆژی 11ی 10ی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی تۆمارکردن لە پرۆژەی (هەژماری من) لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر بەسەر کردەوە و لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: "قۆناغی دووەم پڕۆسەی (هەژماری من) لە 3ی ئەیلوولەوە دەستی پێ کردووە و ئومێدمان وایە کەمتر لە دوو ساڵ هەموو فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بگرێتەوە.''
لە سایتی (هەژماری من)دا هاتووە: "بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان ببێت بە ناوەندێک، کە تێیدا مامەڵە بە پارەی کاش نەمێنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کردووە بە بەدیجیتاڵکردنی پرۆسەی مووچەدان بۆ زیاتر لە یەك ملیۆن سوودمەندی کەرتی گشتی. ئامانج لەم دەستپێشخەرییەش، ڕێکخستنی شێوازی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و پەرەپێدانی ئاسایشی دارایی و دابینکردنی کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی داراییە بۆ سوودمەندان، لەوانەش هەژماری پاشەکەوتکردن.''
ناوی ئەو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگانەی لەم مانگە لە (هەژماری من) تۆمار كراون، یان تۆمار دەكرێن:
دەستەی گشتی دەسپاکی
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف / شەقڵاوە
بانکی کشتوکاڵی / شەقڵاوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆستە / هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا / شەقڵاوە
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا / پیرمام
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە مەخمور
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە / شەقڵاوە
پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی / شەقڵاوە
سەرۆکایەتی شارەوانی شەقڵاوە
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی / شەقلاوە
کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە
بەڕێوەبەرایەتی نشینگە / هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی داد / سۆران
بانکی خانوبەرە / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی گومرگ / حاجی ئۆمەران
بەڕێوەبەرایەتی گومرگ / مێرگەسۆر
بەڕێوەبەرایەتی گەنجینە / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرە / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای حاجی ئۆمەران
بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی میری / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرە / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی / سۆران
بەشی بەکارخستن و راهێنانی پیشەیی / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین / هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆ / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی / سۆران
پاراستنی دارستانی و ژینگە / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە / چۆمان
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە / مێرگەسور
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە / رواندز
پەیمانگای کۆمپیوتەر / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان / بارزان
شارەوانی سۆران
شارەوانی مێرگەسور
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی / سۆران
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی / بارزان
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی / چۆمان
کۆلێژی تەکنیکی سۆران
پەیمانگای تەکنیکی چۆمان
سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی گشتی ئاشتی
بەڕێوەبرایەتی ئاوی سۆران
نەخۆشخانەی بلێ
نەخۆشخانەی لەدایکبوونی سۆران
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبان /