وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندن، ڕایگهیاند: لە ئەنجامی کاریگەریى نزمەپاڵەپەستۆى دەریای سپیى ناوەڕاست لەسەر هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکرێت کە سبهی یەکشەممە بارانبارین لە تەواوى ناوچەکەمان بە شێوەى ناوەند دەست پێ بکات، لە کاتەکانی شەوى یەکشەممە لەسەر دووشەممە کاریگەریى نزمەپاڵەپەستۆى ئاماژەپێکراو قووڵتر دەبێتەوە و ڕێژەى دابارینەکە زیاد دەکات، هەندێ جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت، خێرایی باش چالاک دەبێت بۆ سەرووى 35 کم/ک، سەرەتا لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دەست پێ دەکات، پاشان کاریگەرییەکەى درێژ دەبێتەوە بۆ سنوورى پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان.
وهزارهتهكه ڕاشیگهیاندووه: لە بەرەبەیانى رۆژى دووشەممە لەگەڵ بەهێزبوون و چالاکبوونى کاریگەریى ئەم شەپۆلە، بارانبارین بە شێوەى لێزمەباران دەبێت، ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستی ئاو هەیە لە هەندێ ناوچەکانى هەرێمى کوردستان وەکوو ئامێدى، چهمانکێ، شیلادزە، سەنتەرى پارێزگاى هەولێر ، بەحرکە، خەبات، هیران، قوشتەپە، چەمچەماڵ، دەربەندیخان، مەیدان.
لە دوای نیوەڕۆ رۆژى دووشەممەوە باران بارین ناوەند دەبێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت و پلەکانى گەرما بە شێوەیەکى بەرچاو دادەبەزێت، کە لەنێوان ( 5 – 8 ) پلەى سیلیزیدا دهبێ.
کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە تا ئێوارەى رۆژى سێشەممە بەردەوام دهبێ و باران بە شێوەى پچڕ پچڕ دەبێت.