لهبارهی مووچهی فهرمانبهرانهوه، مهسرور بارزانی دوو نامهی بۆ سهرۆك وهزیرانی عێراق نارد.
پێش كهمێك (ئهمڕۆ چوارشهممه 8/11/2023)، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە بەغداوە رای گەیاند: لەبارەی مووچە و بودجە، بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دوو نامەی فەرمیی بۆ سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵی ناردووە بەم شێوەیە:
نامەی یەكەم داوا لە سەرۆك وەزیران و ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی دەكات كە ئەو سێ مانگەی ماوە بۆ مووچەی هەرێمی كوردستان بە هەر میكانیزمێك مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت. ئومێد دەكەین لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا ئەم بابەتە دەنگی لەبارەوە بدرێت.
لەبارەی هەمواری یاسای بودجە:
١٥ رۆژ لەمەوبەر نامەیەكی فەرمیی بۆ سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵیی ناردووە و بۆچوونی هەرێمی كوردستانمان تێیدا ڕوون كردۆتەوە كە چۆن بابەتی مووچە لە بابەتەكانی تر جیا بكەینەوە و نەوت و داهاتەكانی تریش چۆن چارەسەر بكرێن، ئەم بابەتانەمان خستوونەتە ڕوو.