سودانی هۆشدارییەکانی ئەمریکا دەگەیەنێتە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی


 سودانی هۆشدارییەکانی ئەمریکا دەگەیەنێتە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی

دوای گەڕانەوەی لە تارانی پایتەختی ئێران، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووەو لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی هۆشدارییەكانی ئەمریكا كراوە، كە ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەكاتی سەردانەكەی بۆ بەغداد بە سەرۆک وەزیرانی داوە.


بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی عەرەبی جەدید، لە کۆبوونەوەکەی سودانی و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، جەختکراوەتەوە لە مەترسی بەردەوامی هێرشەکان و ئەگەری کاردانەوەی ئەمریکا لەو بارەوە.


هەر بە گوێرەی راپۆرتەکەی عەرەبی جەدید، سودانی جەختی لە جدیەتی واشنتۆن كردووەتەوە لە جێبەجێكردنی هەڕەشەكانی بە وەڵامدانەوەو هێرشکردنە سەر ئەو گروپانەی هێرش دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.


هەروەها سودانی داوای لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەگی کردووە، کە رۆڵ بگێڕن لە خاوکردنەوەی گرژییەکان و رێگریش بکەن لە هێرشەکانی گروپە چەکدارییەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا.


هاوکات رۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە، سودانی لەسەردانەکەشی بۆ تاران داوای لەسەركردە سیاسی و ئاینیەكانی ئێران كردووە، دەستوەردان بكەن بۆ راگرتنی هێرشی هەندێك لە گروپە چەكدارەكان.



أحدث أقدم

نموذج الاتصال