سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل: ئامادەین بۆ بۆردومانکردنی هەر ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


 هرتزی هالیوی" سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: "ئەگەر ئیسرائیل بکرێتە ئامانج لە وەڵامی شەڕی غەززە، ئەوا سوپا ئامادەیە ڕووبەڕووی ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتەوە".

کەناڵی 24ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، "هرتزی هالیوی، لە پەیامێکدا بۆ هەموو ئەو وڵاتانەی ناوچەکە کە هەڕەشەی کردنەوەی بەرەیەکیان لە دژی ئیسرائیل کردووە، گوتی: هێزی ئاسمانیمان توانای هەیە هەر ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆردومان بکات." ئەم بنکەیە توانای گەیشتنی بە تەواوی ناوچەکە هەیە.

ئاماژه ی به وه شدا: ماوەی مانگێکە لە شەڕ بەردەوامین و زیانێکی زۆرمان به حەماس و سەڕکردەکانی و ژێرخانەکەی گەیاندووه و بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو له ناوچەکانی دیکه ش ئامادەین بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە.


بارزانی پۆست // عقید س شێروانی 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال