دوای سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەغدا، سەدر ئارامی ڵێبڕاو بڕیاریدا. زانیاری لە کۆمێنتە.


 

ئەمشەو ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراقی فیدراڵ و لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێ كرا.

ئەم سەردانە هاوكاتە لەگەڵ پەرەسەندنی كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەردەوامیی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، كە بەم هۆیەوە هێرشی چەند میلیشیایەكی سەر بە حەشدی شەعبیی نزیك لە ئێران بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق زیادی كردووە.

هەر ئەمڕۆ میلیشیاكانی عێراق هەڕەشەیان كردبوو كە ئەگەر بلینكن سەردانی بەغدا بكات، ئەوا هێرشەكانیان بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا زیاتر دەكەن.

جێی باسە ئەمشەو هاوكات لەگەڵ سەردانەكەی بلینكندا، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە لایەنگرانی كرد بڕژێنە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا و سەردانەكەی بلینكن بۆ عێراق سەركۆنە بكەن.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال