بەم زووانە 618 ملیارەکە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێت، وەزیری دارایی عێراق پێی گوتوون، "هیچ کێشەیەک لە ناردنی 618 ملیار دینارەکەدا نییە" و، بەمزووانە رەوانە دەکرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە، 28-01-2024، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە کوردستان24ـی راگەیاند، بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی 618 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەژێر فشاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا بووە و وەزیری دارایی عێراقیش پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکە راگەیاندووە.

فارس عیسا  گوتی، "قسەمان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە، بە ئێمەی گوت، هیچ کێشەیەک لە ناردنی 618 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان نییە؛ بۆیە ئەگەر هیچ کێشەیەکمان بۆ دروست نەکەن، لەم چەند رۆژەدا بڕە پارەکە دەگات".  

بە گوتەی سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، "زۆر لایەن فشار لە ئەنجوومەنی وەزیران، خودی وەزیرەکان و دامودەزگا حکومییەکانی عێراق دەکەن تاوەکو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر نەبن".

رۆژی یەکشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەپێی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024، هاوکات بەپێی خەرجی راستەقینە، 618 ملیار دینار بۆ  مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2024، بۆ 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال