دوای دوو ساڵ تازە بیرت كەوتەوە براكەت هەڵبژاردنی دواخستووە؟
”بەو دیزاینەی دانراوە، لە شكستێكی شەرمهێنەر دەرباز دەبن، بۆیە داوای هەڵبژاردن دەكەن“
بەرپرسی لقی 12ی هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان رەخنەی توند لە قوباد تاڵەبانی دەگرێت و رایدەگەیەنێت، دوای دوو ساڵ، تازە قوباد تاڵەبانی بیری دەكەوێتەوە كە براكەی هەڵبژاردنی دوا خستووە.
دلێر حهمهكهریم، بهرپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای ههڵهبجه بە (باسنیوز)ی راگەیاند، قوباد تاڵەبانی لە هەڵوێستەكانی ئەم یەك دوو ڕۆژانەیدا خۆی كردووەتە بەرگریكاری هەڵبژاردن و بانگەشەی ئەوە دەكات كە نایەوێ چیتر هەڵبژاردن دوا بکەوێت، لە كاتێكدا براكەی دوو ساڵی تەواو بووە هۆی دواخستنی هەڵبژاردن، وادیارە تازە بە تازە قوباد تاڵەبانی ئەوەی بیر کەوتووەتەوە.
ڕوونیشی كردەوە: ”بافڵ و قوباد تاڵەبانی باش دەزانن لە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و دوور لە دیزایینی دەرەكی، تووشی شكستێكی شەرمهێنەر و تاڕادەی ئابڕووبەر دەبن، لەبەر ئەوە كاتێك دەبینن دیزاینێك هەیە لە بەرژەوەندیی ئەوانە و لە ڕێگەی ئەو گۆڕانكارییانەی لە میكانیزم و یاسای هەڵبژاردن بە شێوەیەكی نادەستووری كراون، دەتوانن خۆیان لەو شكستە شەرمهێنەرە بپارێزن، بۆیە دەڵێن با هەڵبژاردن بكرێت.“
جەختیشی كردەوە كە قوباد تاڵەبانی و یەكێتی نایانەوێ ئەو هەڵانەی لە بەرامبەر گەلی كوردستان كراون لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەوە، راست بكرێنەوە، ”بۆ ئەوەی ئابڕوویان نەچێت، بۆیە داوا دەكەن هەڵبژاردن بكرێت.“
ئەو بەرپرسەی پارتی باسی لەوە كرد كە ئێستا جگە لە پارتی، بەشێك لە حزبەكانی كوردستان و لایەنەكانی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش لەوە تێگەیشتوون كە ناكرێ هەڵبژاردن بە دیزاین و نەخشەئەنجامی پێشوەختەوە بەسەر گەلی كوردستاندا بسەپێندرێت، بۆیە هەموان لەگەڵ ڕاستكردنەوەی ئەو هەڵانەن كە كراون، جا ئەگەر یەكێتی و بافڵ و قوباد تاڵەبانی رازی نین بە راستكردنەوەكە، چی دەكەن با بیكەن و خۆیان لە كۆتاییدا زەرەرمەند دەبن.
ئهوهشی خسته روو: هیچ حزبێك ئێستا لهگهل ئهم ههڵبژاردنه نییه تهنیا ئهوانه نهبێت كه لهگهل هاوكیشهیهكه كورسییان بۆ دانراوه، كورسییەك كه به دهنگی خهڵك نهبێت قیمهتی وهك خیانهتێكه كه لهمێژوودا دهنووسرێتهوه.