کوڕانی تاڵەبانی قاچاغچی و تاڵانکردنی نەوت


بافل وقوباد تاڵانی نەوت دەستپێدەکەنەوە

جارێکیتر بافل و قوباد دەستیان بەتاڵانکردنی نەوتی گەرمیان و کەرکوک کردوەتەوەو ڕۆژانە زیاتر لە 300 تانکەر نەوتی ڕەش بەشێوەی قاچاخ لەهەردوو مەرزی پەروێزخان و باشماخەوە ڕەوانەی ئێران دەکەن.

بەگوێرەی زانیاریەکانی بارزانی پۆست : ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەناوی هاوڕێ دارۆ سەرپەرشتی ئەم تاڵانیە دەکات و داهاتی ڕۆژانەی هەناردەی ئەو نەوتە زیاتر لە250دەفتەر دۆلارە و بۆقاسەی بافل و قوباد دەچێت.

ئەم هەنگاوەی کوڕەکانی جەلال حیسامەدین دوای ئەوە هاتوە کەهەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆدەرەوە بەبۆری ڕاگیراوە و بافل و قوباد ئەمەیان وەک هەلێک دۆزیوەتەوەو دەستیان بە تاڵانکردنی بیرە نەوتیەکانی زۆنی سەوز کردوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال