شاندێکی حکوومەتی عێراق بۆ جێبەجێکردنی بریاری یەکخستنی لیستی مووچە و داهات و خەرجی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ گەیشتنە هەولێر.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕاگەیاند: هاتنی ئەو شاندە تەواوکردنی ئەو رێکارانەیە کە بریاری یەکخستنی لیستی مووچە و خەرجی و داهات، لە نێوان هەولێر و بەغدا.
شاندەکە گەیشتونەتە هەولێر ئەمرۆ پشوو دەدەن و لە سبەی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیی ژمێرکاریی هەرێمی کوردستان دەست بە کارەکانیان دەکەن.
بریارە شاندەکە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە لە هەولێر بمێنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر شاندی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدایان کردوە.