ئەسرین عاسی شوانی:
کوان ئەوانەی دەیانگوت نەوت رادەستی بەغدا بکرێ دونیا دەبێتە بەهەشت، مافی خەڵکە بپرسن کوا بودجە و مووچە؟
کوان ئەوانەی وتیان نەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەست بکرێت مووچە باش دەبێت و کوردستان غەرق دەبیت لە پارە!؟
کوان ئەوانەی وەک ڤایرۆس کەوتبوونە گیانی ئەم میلەتە چاویان بە خۆری گەشی ئەم نەتەوە هەڵنەدەهات تەنها بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان ڕازی کردنی ئاغاکانیان هەوڵی ئەوەیان دا شکۆی ئەم گەلە بشکێنن!؟
نەیان دەزانی کاتیک دەبنە کلکی تەوەرێک بۆ بڕینی درەختی خۆڕاگری ئەم میلەتە نە ئێستە دەتوانن بە ڕوو سووری بژین و نە لە داهاتوودا مێژوو ڕەحمیان پێدەکات...
جاڕیان بۆ رادەستکردنی نەوت دەدا و ئێراقیان کردبووە باوکیان وکەتبوونە کون کردنی ئەو کەشتییەی کە میلەتیکی هەڵگرتووە بە هەزاران شەهید و هەزارن داستانی مەزنی کوردیایتی.
جاڕی ئەوەیان دەدا نەوت ڕادەستبکرێت هەموو مانگێک بێ دواکەوتن بەغدا مووچە و بودجە دەنێرێ و دونیا دەبێتە بەهەشت! مافی خەڵکی هەرێمی کوردستانە بپرسن کوا؟
وەک کوردەواری دەڵێت " ئەو بۆنە بۆنی کەباب نییە بۆنی کەر داخکردنە" ئەمان ویان دەزانی ئەو بۆنەی لە بەغداوە دێت کەبابە نەیان دەزانی داغکردنی جاشەکانە، بەڵام میلەت هۆشیارە و دەزانێت ئەم جەماعەتی تابووری پێنجە، جاشایاتی بەرنامە و پرۆگرامیانە ئەوەی وتیان هەمووی هاش و هوشە و دەنگی ناسازی دەهۆڵە ناو بۆشەکان بوو.