ئەندامێكی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردسنان دڵنیایی دەدات و دەڵێت: "تەرخانكراوی دارایی هەیە و مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 دەنێردرێت."
نەرمین مەعروف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، تایبەت رایگەیاند: "مووچەی مانگەكان 10 و 11 و 12ی ئەمساڵ بێ كێشە دەنێردرێت، چونكە تەرخانكراوی دارایی هەیە و تاوەكوو كۆتایی ئەمساڵ ئەم سێ مووچەیە دەدرێت."
لەبارەی مووچە و بودجە بۆ ساڵی داهاتوو ،ئەو پەرلەمانتارە گوتی: "ئێمە بودجەی سێ ساڵمان پەسند كردووە، بۆیە حكوومەتی عێراق خشتەی بودجەی 2025 بۆ پەرلەمان دەنێرێت، لە بودجەی 2025دا پشكی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان جێگیر كراوە و كێشەی نابێت و بەردەوام دەبێت."