لە بەغداوە كاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 راگەیەندرا
ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەك بە ئاژانسی بەغداد ئەلیەومی راگەیاندووە، شاندێكی هەرێمی كوردستان لە بەغدان و گفتوگۆكانی شاندەكە لەگەڵ دیوانی وردبینی لە وەزارەتی دارایی سەبارەت بە مووچەی مانگی 10ی هەرێم بەردەوامن و لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغدا گوژمەی یەكەمی مووچەی مانگی 10 ڕەوانەی هەرێم دەكات كە بڕەكەی زیاتر لە 500 ملیار دینارە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: لە ماوەی دوو رۆژدا بەغدا گوژمەی یەكەمی مووچەی مانگی 10 ڕەوانەی هەرێم دەكات كە بڕەكەی زیاتر لە 500 ملیار دینارە و تاوەكو كۆتایی هەفتەش تەواوی مووچەی مووچەخۆران خەرج دەكرێت.