سبەی سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دێتە هەوێر

شێروان دووبه‌ردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، ڕایگەیاند"ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو 13ی11ی2024، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات."

سەبارەت بە ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ هەرێمی كوردستان، گوتیشی: ”كۆمەڵێك گۆڕانكاری له‌ ناوچه‌كه‌ روویان داوه‌، عێراق و هەرێمی كوردستان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بێت رووبه‌ڕووی ئالنگارییه‌كان ببنه‌وه.“

‌ واش بڕیاره‌ سوودانی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بكات.

هەروەها لە سەردانەكەیدا، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان قسە لەسەر ئه‌و دۆسییانه‌ دەكەن، كە پەیوەستن بە بابه‌تی بودجه‌ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌، له‌گه‌ڵ پرسی سه‌رژمێری و پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، گوتیشی: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و لەوێ كۆی پرسه‌كان باس ده‌كرێن".


أحدث أقدم

نموذج الاتصال