قاسم ئەعرەجی هۆشداری توندی دا بە بافڵ تاڵەبانی


 قاسم ئەعرەجی هۆشداری داوەتە بافڵ تاڵەبانی

میدیای لاهور جەنگی ئاشکرایکرد،قاسم ئەعرەجی،ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بەسەردانێکی کتوپڕ خۆی گەیاندە دەباشان و لەگەڵ بافل جەلال و هیوا ئەحمەدو جەلال شێخ جانی کۆبوونەوەیەکی کورتی ئەنجامداو پەیامی محەمەد شیاع سودانی گەیاندە یەکێتی و دەست بەجێ گەڕایەوە بەغداد.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی میدیای لاهور جەنگی،سەردانەکەی ئەعرەجی بۆ دەباشان زیاتر بۆ هۆشداری بووە بەبافل و یەکێتی و بەناوی سودانیەوە بەبافلی ڕاگەیاندوە کەنایانەوێت خاکی عێراق بەکاربهێندرێت بۆ ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و پێویستە یەکێتی واز لەناردنی چە*ک بهێنێت بۆ لوبنان و سوریا.

ئەعرەجی لەکۆبوونەوەکەدا بەڕاشکاوی بەبافلی وتووە کە شیاع سودانی لەلایەن ئەمریکیەکانەوە ئاگادارکراوەتەوە کەلەفڕۆکەخانەی سلێمانیەوە چە،ک دەگوازرێتەوە بۆ میلیش،یاکانی ئێران لەسوریاو لوبنان،وەک ئەعرەجی باسی لێوەکردوە ئەگەر ناردنی چەک ڕانەگرن ئەوا سلێمانی دەبێتە ئامانجی ئیسرائیلیەکان بەتایبەت فڕۆکەخانەکەی .

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لەپەراوێزی سەردانەکەیدا  پەیامێکی ئێرانیەکانیشی داوەتە بافل بەوەی کەئەم ماوەیە خۆی بەدوربگرێت لەدەرکەوتن لەگەڵ سەرۆکی میلی*شیاکانی عێراق و سەردانی بەغداد نەکات .

أحدث أقدم

نموذج الاتصال