ویلایهته یهكگرتووهكانى ئەمەریکا داوا لە پەرلەمانی عێراق دهكات، پەلە بکات لە تێپەڕاندنی بودجەی فیدراڵی بۆ عێراق دوای ئەوەی لە دانیشتنێکی پەرلەماندا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە بەڕێوەچوو، پێداچوونەوە بۆ ئەو هەموارە كرا كە لە لایەن حكوومەتی فیدڕاڵییەوە پێشنیاز كرابوو.
ماسیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای وەزارەتەکە ڕایگەیاند، "لەگەڵ حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کارمان کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لهبارهى بودجەی گشتی کە ئاسانکاری بۆ بهرههمهێنانى نەوتی هەرێمی کوردستان، بكات."
میلەر ئاماژەی بەوەش کرد، "لەم هەفتەیەدا پێداچوونەوە بە هەموارکردنەوەی بودجە كرا و داوای پەسەندکردنی خێرای دەکەین."
ئەمە لە كاتێكدایە كە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق شەممەی ڕابردوو لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی کۆبووەوە و تاوتوێی هەموارکردنەوەی پێشنیارکراوی هەندێک بڕگەی یاسای بودجەی ساڵی 2025یان کرد، لەوانە ئەو پرسانەی پەیوەستن بە دۆسیهی نەوت، مووچە، و بودجەی هەرێمی کوردستان.
پهرلهمانى عێراق دووشەممەی ڕابردوو پێداچوونەوەی خۆی تەواو کرد، بڕیاریشه بهم نزیكانه له پهرلهماندا دهنگى لهسهر بدرێت.