شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی موچە


لە وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بەوەی تاوەکو تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو تەواو نەبێت، مووچەی مانگی یەک خەرج ناکەن، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەموو داواکارییەکانی بەغدا لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردندان، سبەی یان دووسبەی شاندێکی وەزارەتی دارایی دەچنە بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ تەیف سامی دەکەن کە لەماڵی د. فوئاد حوسێن دەکرێت و شاندەکە میزان موراجەعەی مانگی 12ـشیان پێدەبێت. 

وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەش دەکات،  تیمە تەکنیکییەکەی بەغدا کە لە هەولێرن تاوەکو درەنگانی شەوی ڕابردووش لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کار بوون،  بەوپێیە بێت بەغدا بیانووی نامێنێت، چونکە شاندی خۆیان کە لە هەولێرن و تاوەکو ئێستاش ئاگایان لە هەموو شتە و میزان موراجەعە بە فلتەری کۆتایی ئەواندا تێدەپەڕێت و دەبرێتە بەردەم تەیف سامی، واتە ناتوانێت بڵێت کەموکوڕی تێدایە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال