شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێڕاق لەچوارچێوەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ هاوتاکانیان لە هەرێمی کوردستان، پرسی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتیان خستووەتە سەر مێزی گفتوگۆکان ئەو بڕەیان خستووەتەڕوو کە دەبێت مانگانە ڕادەستیان بکرێت.
دوو ڕۆژە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کە لە پێنج کەس پێکهاتوون لەهەولێرن و لەگەڵ هاوتاکانیان لە وەزارەتی داراییو ئابووری هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەسەر کۆی پرسەکانی پەیوەست بە مووچە و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان دەکەن.
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند حکومەتی فیدڕالی داوای ڕادەستکردنی مانگانە 80 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە دەبێت دەست پێبکات لە بەرامبەردا پارە بۆ مووچەی مووچەخۆران خەرج دەکەن."
ڕێککەوتن لەسەر پرسی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە دانانی میکانیزمێکی دیاریکراوە، لە دانوستاندنی نێوان شاندی باڵادا یەکلایی دەکرێتەوە.
بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو شاندی هەرێم بگەرێتەوە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆببێتەوە و بڕیاری پێویست لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت و ڕێکبکەون