موچەی مانگەکانی ئەم ساڵ مسۆگەر کراوە

موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند

هیچ مەترسییەك بۆ مووچەی فەرمانبەران لە ئارادا نییە و بێ‌ كێشە دەبێت.

روونی كردەوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لە بوونی گرفت و نەبوونی پارە یان راگرتنی مووچە دەكەن، راست نین، چونكە مووچە گرەنتی كراوە و هیچ مەترسییەك لەسەر دواكەوتنی یان نەبوونی نەختینە نییە.

بەگوتەی موعین كازمی، مووچەی سەرجەم مانگەكانی داهاتوو گرەنتی كراوە و لە كاتی خۆیدا دابەش دەكرێت.

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی دەگوترێت كێشە بۆ مووچە دروست دەبێت، دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەكی نییە، ئەوە قسەی چەند كەس و لایەنێكە ئاگاداری هیچ نین و بۆ خۆیان ئەو لێدوانانە دەدەن.

ماوەی هەفتەیەكە دوای رێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچەوە، لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكی كوردستان و عێراق، هەواڵی بوونی كێشە بۆ مووچە بڵاو دەكرێتەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال