شاندێک بۆ موچەی مانگی 2 گەیشتنە بەغدا


تیمێکی تەکنیکی بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی مووچە گەیشتەوە بەغدا، ئاشکراشی دەکات، 100 هەزارەکەی خانەنشینان لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی شوبات زیاد کراوە، ئەگەر رەزامەندیی سەرۆک وەزیران هەبێت، خەرج دەکرێ.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارای و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان 
رایگەیاند: "تیمێکی تەکنیکی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە بەغدا، بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی تەمویلی مووچەی مانگی دوو."

ئاماژەی بەوەش دا، تیمەکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ هەماهەنگی دەکەن و چەند نووسراوێکیش ئامادە کراوە، گوتیشی: "نووسراوەکانی تەمویل حەوت جۆر نووسراون، خانەنشین بەتەنیایە و فەرمانبەری مەدنی و سەربازی بە جیا و چاودێریی کۆمەڵایەتییش بەتەنیا، هەمووی ئامادە کراوە."

ڕۆژی 26ی2ی2025، لیستی مووچە، کە لە ڕێگەی سیستەمی (پەیرۆڵ)، ئامادە کراوە، ڕەوانەی بەغدا کرا و ڕۆژی 27ی شوبات لیستەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کرا.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاشکراشی کرد، 100 هەزارەکەی دەرماڵەی خانەنشینان لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی شوبات هەیە، گوتیشی: "ماوەیەکە بە نووسراو داوای خەرجکردنی 100 هەزارەکەمان کردووە، لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی شوبات زیاد کراوە، ئەگەر رەزامەندیی سەرۆک وەزیران هەبێت، خەرج دەکەن، ئەگەر نا لێی دەردەهێنین."

لای خۆیەوە شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق،  رایگەیاند: "لە وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ زانیاریمان وەرگرت، وردبینیی لیستی مووچە ڕێکارەکانی خۆی گرتووە و تەنیا ڕۆتیناتی ماوە."

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: "پشتیوان بەخودا، لەم یەک دوو ڕۆژەدا تەمویلی مووچەی مانگی شوبات خەرج دەکرێت و دەنێردرێت."

أحدث أقدم

نموذج الاتصال