شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان سەرجەم کارەکانیان لەبارەی لیستی مووچەی مانگی دوو لە بەغدا تەواو کرد و دوێنێ گەڕایەوە هەولێر، ناردن و دابەشکردنی مووچەش دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
وردبینیکردن و سەرجەم ڕێککارە ئیدارییەکانی لیستی مووچەی مانگی دوو لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو کراون، هەموو ئەو پرسیارانەی تەیف سامی و بەڕێوەبەرە گشتییەکان هەیانبووە لەلایەن شاندی کوردستان وەڵام دراونەتەوە.
چاوەڕێ دەکرا دوێنێ پێنجشەممە تەیف سامی بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی 2 بدات
سەرجەم ڕێککارەکان تەواو کراون، تەنیا ئەوەندە ماوە نووسراو بۆ بانکی ناوەندیی عێراق بکرێت بۆ ئەوەی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، ئەمەش دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.