لەم هەفتەیە موچەی مانگی 2 دابەش دەکرێت

تازەترین هەواڵ و زانیاری لەسەر موچەی مانگی 2 هەرێم

هەموو ڕێکارەکانی پەیوەست بە ناردنی مووچەی مانگی دوو تەواوبوون و بەغدا هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستی مووچە و بابەتەکانی پەیوەست بە مووچە نەماوە و تەنیا ئەوەندە ماوە، وەزارەتی دارایی عێراق نووسراو بۆ بانکی ناوەندیی عێراق بکات بۆ ئەوەی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، ئەمەش چاوەرێدەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام لە ڕۆژی یەکشەممە نووسراوەکە بنێردرێت و مووچەی مانگی دوو خەرج بکرێت.


شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان هەشت ڕۆژ لە بەغدا مانەوە و دوێنی پێنج شەممە گەڕانەوە هەولێر، بە گوتەی ئەندامێکی شاندەکە وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەیان داوەتەوە کە تەیف سامی و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لەسەر لیستی مووچە هەیانبووە و ئێستا هیچ شتێک نەماوە و هەموو ڕێکارەکان تەواوبوون.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال