شاندی دارایی هەرێم بەڕێکەوت بۆ بەغدا


میزان موراجەعەی مانگی سێ نێردراوە، ئێوارەی ئەمڕۆش شاندێکی تەکنیکی بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون و لیستی مووچەی مانگی چواریان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان بە لیستی مووچەی مانگی چوارەوە بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون، سبەی سێشەممە لیستەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن بۆ وردبینیکردن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕاگەیاند : ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی تەکنیکی بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون و لیستی مووچەی مانگی چواریان لەگەڵ خۆیان بردووە، شاندەكە پێكهاتوون لە هەریەك لە بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری و بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و سبەی سێشەمە چەند ئەندامێکی تریش دەگەنە بەغدا.

داهاتی ناوخۆ نزیکەی 49 ملیار دینارە و سبەی سێشەممە ڕادەستی  لقی هەولێری بانقی ناوەندی عێراق دەکرێت.

لە سبەی سێشەممەوە وردبینیکردن لە لیستی مووچە لە بەغدا دەست پێدەکات، وەزارەتی دارایی عێراق هەر پرسیار و سەرنجێکی هەبێت لەگەڵ شاندی کوردستان گفتوگۆی لەسەر دەکەن.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال