باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: ڕۆڵی حەشدی شەعبی کۆتایی هاتووە
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئاشکرای کرد، دەبێت حەشدی شەعبی وەک بەشێک لە دامەزراوەی ئەمنیی عێراق سەرلەنوێ پێناسە بکرێنەوە، هاوکات بەریتانیا بەردەوامیی گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمە، بە مەترسیی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەزانێت.
عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، بەریتانیا هیچ جۆرە پەیوەندییەکی سیاسی یان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەرانی گرووپە چەکدارەکان یان ئەو حیزبانەی باڵی سەربازییان هەیە، ناکات و دەشڵێت هێزی سیاسیی چەکدار، بنەمای کێبڕکێی دادپەروەرانە لە هەڵبژاردنەکاندا تێکدەدات و دەسەڵاتی دەوڵەت لاواز دەکات".
هەروەها باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەلێت، "بە کۆتاییهاتنی شەڕ و باشبوونی دۆخی ئەمنی، رۆڵی حەشدی شەعبی کۆتایی هاتووە".