هەواڵگری عێراق : ئیسرائیل پلانی هەیە هێرش بکاتە سەر عێراق


 ڕادیۆی مۆنتی کارلۆی فەڕەنسی
بە پشبەستن بە سەرچاوەیەک لە لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بەڵاوی کردۆتەوە.

دەزگای هەواڵگری و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق هەڵسەنگاندنی بەپەلەی پێشکەش بە مەحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە هۆشداریان داوە کە پێ دەچێت عێراق ببێتە ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل لە داهاتوویەکی نزیکدا.

هەواڵگری عێراق هەڵسەنگاندی بەپەلەی پێشکەش بە سودانی کردووە گوتویانە ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پلانی داناوە لە داهاتوویەکی نزیکدا هێرش بکاتە سەر عێراق.

هەواڵگری عێراق دەڵێت بەرەی داهاتووی شەڕ کە ئیسرائیل بیری لێ بکاتەوە عێراق دەبێت هەڵسەنگاندنەکە لەسەر بنەمای ستراتیژی ئیسرائیل بووە کە عێراق بە گەورەترین چاڵاکی ئێران دەزانێت .

باوەڕیان وایە لەدوای دەستبەرداربوونی ئێران لە بەرەی سوریا عێراق بۆتە گۆڕەپانی ستراتیژی ئێران و حزبولای لوبنان.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال