وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت ئەمەریکا پێداگرە لەسەر بەشدارینەکردنی گروپەچەکدارەکانی عێراق لە حکومەتتدا، ئیسرائیلیش بە مەترسیی بۆسەر عێراق ناودەبات.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: ئەمەریکا پێداگرە لەسەر دورخستنەوەی گروپەچەکدارەکان و نەهێشتنی هەژمونیان بەسەر دەسەڵآتی عێراقەوە، هەروەها ڕێگەش نادات بەشداربن لە حکومەتی نوێی عێراقدا.
فوئاد حسێن وتیشی، قسەکانی تۆم باراکی نێردەی ئەمەریکا بۆ سوریا، گوزارشت لە گەلانی عێراق ناکات و ئەو ناکۆکییانەی لە عێراقدا هەن، سیاسیین و هیچ کێشەیەک لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی وڵاتدا نییە.
فوئاد حسێن وتیشی، ئیسرائیل هەڕەشەیەکی ڕاستیینەیە لەسەر عێراق و لوبنان و سوریا و مەترسییەکانیشی تا ئێستا بەردەوامن...
