هەفتەی داهاتوو لیستی موچەی مانگی 2 ڕەوانەی بەغدا دەکرێ

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵا و تیمێکی تەکنیکی ڕەوانەی بەغدا دەکات بۆ ڕادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی دوو و یەکلاکردنەوەی کۆمەڵێک دۆسیەی دارایی و یاسایی. 

سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی دوو و میزان مراجەعە بۆ بەغدا دەنێردرێن و تیمێکی تەکنیکی ئەم ئەرکە دەگرێتە ئەستۆ. جگە لەمە بڕیارە شاندێکی تر کە پێکدێت لە تیمێکی وەزارەتی دارایی، تیمێکی دیوانی چاودێریی دارایی لەگەڵ چەند ئەندامێکی تر لە بودجە و ژمێریاری سەردانی بەغدا بکەن

چوونی شاندەکە بۆ چەند مەبەستێکە: گفتوگۆکردن لەبارەی هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچە و دۆزینەوەی بودجەی 3 ساڵی ڕابردوو، کە حکومەتی عێراق دەڵێت لەو ماوەیەدا زیاد لە پشکی خۆی پارە بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە.

ئەو 36 ملیار دینارەی وەزارەتی دارایی عێراق مانگی 1 نەینارد، کە پارەی کەڵەکەبووی خانەنشینان و کەمئەندامانی سەنگەری ساڵی ڕابردوو بوو.٠ جگە لەمانە، کێشەیەکی دیکە هەیە کە چارەنووسی 600 فەرمانبەر و خانەنشینە کە تاوەکو ئێستا (UPN)ـیان نەکردووە. 

سەرچاوەکان لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی دوو و میزانی مراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێن؛ شاندەکە لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و بەرپرسانی باڵا کۆدەبێتەوە، گفتوگۆ لەبارەی پشکی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2026 و ناردنی 12 مووچەی ئیکرامیەی خانەنشینان دەکەن کە ساڵی ڕابردوو حکومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەکی بۆ ئەو مەبەستە نەناردبوو.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال