به‌رپرسی لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان له رانیه رای ده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌ك زۆر له گه‌نجانی سنووره‌كه كه لایه‌نگرانی حزبه‌كانی تر بوون، پێوه‌ندییان به ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
، هیوا گه‌یلانی به‌رپرسی لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان له رانیه، راگه‌یاند، له سنووره‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجان كه ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ و لایه‌نه‌كانی تر بوون، پێوه‌ندییان به ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و گه‌نجانه باسیان له‌وه كرد ئه‌وه‌یان بۆ روون بووه‌ته‌وه كه پارتی هێزێكه پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی مافه‌كانی هاووڵاتییان، هاوكات كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات له به‌غدا و به‌رگری له كورد و كوردستان ده‌كات.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، ئه‌و گه‌نجانه كار بۆ سه‌رخستنی كاندید پارتی دیموكراتی كورتان له سنووره‌كه ده‌كه‌ن له بازنه‌ی چواری هه‌ڵبژاردنه‌كان كه پارتی ناسكه عه‌بدوڵای كاندید كردووه.
لقی 11ی پارتی له رێوڕه‌سمێكی گه‌وره‌دا، هاتنی ئه‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانه‌ی حزبه‌كانی تر بۆ ناو ریزه‌كانی پارتی ئاشكرا ده‌كات، كه به‌شی زۆریان له ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و بیتوێنه‌وه پێوه‌ندییان به پارتی كردووه.