شێخ نەهرۆ کەسنەزانی: مەسعود بارزانی پێشەوایەکی بەرجەستەی کورد و کوردایەتییە


 وتەبێژی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی رەتیدەکاتەوە هیچ داوایەکی مەسعود بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە پێگەیشتبێت و رایگه‌یاند :" بەهیچ جۆرێک  مەسعود بارزانی داوای وای نەکردووە.مەسعود بارزانیش رەمزێکە و پێشەوایەکی بەرجەستەی کورد و کوردایەتییە.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، وەفدێكی پارتی  بە سەرۆکایەتی عارف تەیفوور، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی-هەڵەبجە، سەردانی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی کەسنەزانییان کرد. 

دوای ئەو سەردانە وا بڵاوکرایەوە کە شاندەکەی داوای سەرۆک بارزانییان گەیاندووەتە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی کەسنەزانی بۆ پشتیوانی لە لیستی پارتی. 

لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی چوارشەممە 6-10-2021 بەناوی "قسەکەرێک بەناوی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی" بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە: "جەنابی شێخ نەهرۆ، سەرۆکی تەریقەتی قادریی کەسنەزانی ئەو هەواڵانەی بەدرۆخستەوە کە لە هەندێ سایت و دەزگای راگەیاندنەوە بڵاوکابووەوە کە لە میانی سەردانەکەی وەفدێكی پارتی  بۆ لای جەنابی گوایە بەڕێز مەسعود بارزانی لە رێگەی وەفدی پارتی داوای پشتگیریی کردبێت تاوەکو دەنگی لایەنگرانی بۆ پارتی کۆبکاتەوە".

لە راگەیێندراوەکەدا ئەو هەواڵانە رەتکراوەتەوە و هاتووە: "ئەو هەواڵانە دورن لە راستییەوە و تەنها لەگەڵ ئەو وەفدە باسیان لە دۆستایەتیی کۆن لەگەل  بارزانی و دۆستایەتیی یەکڕیزی و یەک ماڵیی کورد کراوە و بۆ راگرتنی هاوسەنگیی لە پەرلەمانی عێراق هانی هاوڵاتیان دەدەینکە بە پەرۆشەوە بڕۆن بۆ بنکەکانی دەنگدان و باشترین و شایستەترین کەس هەڵبژێرن بە مەبەستی داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کورد لە رێگەی پەرلەمانی عێراقەوە".

جارێکی دیکە لە راگەیێندراوەکەدا جەختکراوەتەوە لەوەی کە ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و وتەبێژی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەڵێت: "بەهیچ جۆرێک  مەسعود بارزانی داوای وای نەکردووە لە رێگەی ئەو وەفدەوە، ئەو هەواڵانە لە کەسانێکەوەن تەنها ئاژاوەگێڕ و یاریکەرن لە تەنگەبەر و ئاوی لێڵدا بۆ تێکدانی یەکڕیزیی ماڵی کورد،  بارزانیش رەمزێکە و پێشەوایەکی بەرجەستەی کورد و کوردایەتییە".

أحدث أقدم

نموذج الاتصال