بەناوی خوای مەزن خوشکان و برایانی خوشەویست گەلی کوردستانی سەربەرز سڵاوێکی گەرم
لە ڕۆژانی ڕابردوودا و تائێستاش بەبەردەوامی، زۆر لە خوشک و برایانم، لەسەراسەری کوردستان و لە دەرەوەی وڵاتیش، داوایان لێکردووم، کە ڕای خۆم لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتیمانی عێراق رابگەیێنم.
بەراشکاوی بۆ چوونی من لەو بارەوە ئەوەیە، کە دەبێ هەموو هاوڵاتیان سەربەست بن لە دەربڕینی بیروڕا و ئازادیش بن لە دەنگدان. ئەوەی کە پەیوەندی بە ڕای تایبەتیی من هەبێت ئەوەیە، کە لەو هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراقدا، بێدەنگیم ھەڵبژادووە.
لە گەل ڕێز و حورمەتم بۆ ھەمووتان.
براتان
ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٥-١٠-٢٠٢١
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
عقید سەکۆیی