بەپەلە یەکێتی تەقەی تێکەوت


 بەرپرسێكی باڵای یەكێتی كە خۆی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش كاندید كردبوو، بانگەشەی ڕاگرتووە و داواش لە لایەنگرانی دەكات دەنگ نەدەن.


ئەمڕۆ سێشەم پێنجی تشرینی یەكەم، نیاز هەورامی جێگری مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی و كاندیدی ئەو حزبە بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بایكۆتی خۆی لە هەڵبژاردنەكان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆوە من بانگەشەی هەڵبژاردن ڕادەگرم و داواشتان لێ‌ دەكەم دەنگ نەدەن.
نیاز هەورامی بە نووسراوێكی فەرمی بڵاوی كردووەتەوە و دەڵێت، ڕێكخراوەكەم لەو حزبانە گەورەترە كە یەكێتی دەرگای بۆ كردوونەتەوە و پێشوازییان لێ‌ دەكات، بۆیە لە ئەمڕۆوە من بانگەشەی هەڵبژاردن ڕادەگرم و داواشتان لێ‌ دەكەم دەنگ نەدەن.

ئەو بەرپرسەی یەكێتی باسی لەوەش كردووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵوێستی خۆی باشتر ڕوون دەكاتەوە.

نیاز هەورامی لە كۆنگرەی سێی یەكێتی، 312 دەنگی ئەو كۆنگرەیەكی بەدەست هێنا و ماوەیەك كارگێڕی مەڵبەندی شارەزووری یەكێتی و ڕاوێژكاری مەكتەبی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ڕاگەیاندن و سەرنووسەری چەندان بڵاوكراوەی یەكێتی بوو.

كێشەكانی یەكێتی هێشتا بەردەوامە و لە دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشبینی زنجیرە كێشە و جیابوونەوە و وازهێنانی زۆر لە ڕیزی ئەو حزبە دەكرێت.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال