کەمال کەرکوکی نوسراومان لایە بەرپرسانی یەکێتی داوای مانەوەی ڕاکان جبوری دەکەن


یەکێتی خیانەت لەخوێنیان دایە 
لێپسراوی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بەرپرسێكی یەكێتی بە نووسراوی فەرمی داوای كردووە، ڕاكان جبووری وەك پارێزگاری كەركووك بمێنێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 20ـی تشرینی یەكەم، كەمال كەركووكی بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، بەرپرسێكی یەكێتی واژووی كردووە و لای من هەیە كە بە عەرەبی نووسراوە، دەڵێ ڕاكان سەعید هەم پارێزگاری كەركووك بێ، هەم جێگر بێ تا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان.
زیاتر گوتی، بەرپرسانی یەكێتی لە دەرەوە قسەیەكی تر دەكەن و لە ژێرەوەیش ئیشی خراپ، هیوادارین دڵسۆزانی ناو یەكێتی ڕێ لەو كارە بگرن ئەگەر هاوڕا نین، ئەگەر نا واتای وایە خۆشیان هاوبەشن لەگەڵیدا.
لەبارەی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركووك ڕوونی كردەوە، دەنگدان كرا و خەڵكی كەركووك دیاریان كرد دەبێ كێ پارێزگاری كەركووك دابنێ، ئەمە گفتوگۆی لەسەر نییە و كەس خۆی ماندوو نەكات، پارتی یەكەم دەنگی هێنا، هەم وەك بەرزترین دەنگ و زۆرترین دەنگ لە ناو گشت لایەنەكانیش، ئێمە هەق دەدەین گەلی كوردستان و دانیشتووانی كەركووك، ئەوان پارێزگار دیاری بكەن و دەستنیشانیان كرد و هەقیان داوە بە پارتی.

بۆ گەڕانەوەی حزبەكەشی بۆ كەركووك ڕای گەیاند، بڕیار دەرچووە بارەگاكانی پارتی بگەڕێنەوە، دەشگەڕێینەوە، دەبوو پێش هەڵبژاردن ئەمە بكرایە، بەڵام بۆ ئەوەی نەبێتە بانگەشە،‌ دواخرا، پێشمەرگەش بۆ پاراستنی ناوچەكە دەگەڕێتەوە لەگەڵ سوپای عێراق لە دەرەوەی شار دەبێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال