زیاتر لە 600 کۆچبەر گەڕانەوە هەرێمی کوردستان
بهرهبهیانی ئهمڕۆ ھەینی 26ی تشرینی دووەمی 2021، لە دوو کات و دوو کاروانی جیاوازدا زیاتر لە 600 کۆچبەر له مینسكی پایتهختی بێلارووسهوه گهیشتنهوه فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگییەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ دێت بۆ کارئاسانیکردنی گەڕانەوەی دڵخوازانەی ئەو کۆچبەرانەی کە لەسەر سنووری بێلاڕووس و پوڵەندا گیریان خواردووە و ماونەتەوە.
جێی باسە لە 18ی ئەم مانگە، یەکەم کاروانی کۆچبەران کە ژمارەیان زیاتر لە 400 کۆچبەر بوو بە هەوڵ و هەماهەنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و عێراق.