جێگری مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی بۆ ماوەی 6مانگ سڕکرا


 

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی تەنھا لەسەر ووتارێک بۆ شەش مانگ تەجمید کرا

مامۆستا سالاری بازیان جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی لەسەر نوسینی ووتارێکی ڕەخنەیی لە دۆخی  ئێستای کوردستان و ناڕەزایەتیەکان و  بارودۆخی یەکێتی بە ناونیشانی "ئەم خۆپیشاندانانە بۆنی ڕاپەڕینێکیان

لێدێت کە تەڕو وشک پێکەوە دەسوتێنێت" سزای شەش مانگ دوورخستنەوە درا 

لە وتارەکەدا جێگری بەرپرسی مەڵبەند باسی گوێ پێنەدانی حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان و بارودۆخی خراپی خەڵک و خوێندکاران و  توڕەیی گەنجان و داکشانی دەنگەکانی یەکێتی کردبوو و ئاماژەی بەوە دابوو ئەمجارە ھەر ڕووداوێک ڕوبدات نەخوازراو دەبێت و وەکو جارەکانی تر نابێت چونکە ئەم جیلەی ئێستا ناڕازین جگە لە گیرفانیان و پێداویستیەکانیان ھیچی تر ناخوێننەوە .

بەپێی زانیاریەکانی دیپلۆماتیک دوای ئەم وتارە لیژنەیەک لە سەرکردایەتی یەکێتی پێکھێنرا و  مامۆستا سالار وەک ھاندەری خۆپیشاندان و لادان لە پرنسیپ و یاساکانی حزب ژمێردراو بڕیاری تەجمیدی بۆ شەش مانگ دەرکرا 

دیپلۆماتیک پەیوەندی بە مامۆستا سالار کرد کە لەئێستادا بەمەبەستی خوێندن لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ئەو  گوتی "منیش بڕیارەکەم لە برادەران پێ گەیشتوە بێ منەتم ھیچم لەنێو یەکێتیدا نیە لە دەستی بدەم و ھاتمەوە قسەی جدی و ڕاشکاوم دەبێت"

أحدث أقدم

نموذج الاتصال