هەنگاو بە هەنگاو کەسە نزیکەکان چەکدارەکانی لاهور جەنگی دەستگیردەکرێن یان دەکوژرێن


 

بڕیار دراوە قۆناغ بە قۆناغ لاھور جەنگی و دەوروبەرەکەی دەستگیربکرێن


-ھەنگاوەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی جددی تر بوونەتەوە لە دەستگیرکردنی لاھور جەنگی و دەروبەرەکەی، بەڵام خۆپیشاندانەکان بوونە ھۆی سستی پرۆسەی دەستگیرکردنەکە.


-بەپێی زانیاریەکان، لاھور جەنگی لە نیازی بافڵ جەلال تاڵەبانی تێگەشتوە، بۆیە فەرمانی بە میدیاکانی خۆی کردوە بەچڕی ڕوماڵی خۆپیشاندانەکان بکەن، بۆ ئەوەی ئۆپراسیۆن بۆ سەر لالەزار سست بکات، لەبەرامبەردا ھەوڵی خۆڕێکخستن دەدا، بۆ ئەگەری ھێرش کردن بۆ سەر گردی سەرچنار.


-پاش ئەوەی خۆپیشاندانەکان ئۆپراسیۆنی گشتگیری بۆ سەر لالەزار سست کرد، بڕیار دراوە قۆناغ بە قۆناغ دەوروبەرەکی دەستگیربکرێت، ھەر لەو چوارچێوەیەشدا، دوێنێ (کاروان عەلی شامار) (وریا برا خاس) (سەڵاح گریانەیی) دەستگیرکراوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ موڕاد کانی کوردەیی دەرکراوە، ھەروەھا ھەموو ئەو کەسانەی سیفەتی سەربازیان ھەیە لەدەوربەری لاھور جەنگی دەستگیردەکرێن.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال