سەرچاوەیەکی زۆر نزیک لە لاهور جەنگی ئهم زانیارییانهی ئاشكرا كرد.
دوێنێ شەو لاهور بە براکانی گوتووە ڕوخانی ماڵی جەلال تاڵەبانی چەند رۆژێکی ماوە یان دەبێت برۆنە هەولێر یان شەڕی ناوخۆ لەناو یەکێتی و ئێمە و یەکێتی پرۆ پارتی یەکان دروست دەبێت
هەروەها لاهور گوتویهتی: دەیان مەفرەزەی چەکداری پەکەکە ئێستا لەناو شارو شارۆچکەکانی سلێمانین بگرە لە هەولێرو دهۆکیش هەن ئامادەن بۆ یارمەتیدانی ئێمە.
لاهور گوتوویەتی ئێمە لە راگەیاندن و خودەرخستن بێدەنگ بوین، بەڵام ئەو ماوەیەی ڕابردوو ئیشێکی باشمان کردووە و زۆر بە مونەزەمی ئیشی خۆمان کردووە
لاهور ئهوهشی گوتووه: ههوڵ بدهن خۆپیشاندانەکان زیاتر لەناو سەنتەری شاری سلێمانی بەردەوام بن و ئەگەر خەڵکیش ببێتە قوربانی لەناو خۆپیشاندەران ئەوە زور لە مەسڵەحاتی ئێمەیە و ژمارهیهك چهكداری خۆمان خزانده ناو قوتابیانهوه و لهوێ كاری خۆیان دهكهن، هێزێكی پهكهكهش لهناو شاری سلێمانی له ئامادهباشیدان بۆ پشتیوانیكردنی ئێمه.
سەرچاوەکە ڕایگەیاند گومان دەکرێت لاهور جەنگی و دارودەستەکەی چەند خۆپیشاندەرێک بکوژن و بریندار بکەن بۆ ئەوەی بارودۆخەکە بەرەو کەشێکی خراپ ببەن