هەڵمەتێك دژی لایەنگرانی لاهوور بەڕێوە چوو


 شەوی ڕابردوو لە چەند شوێنێكی سلێمانی، بازگەی كاتی دانران بەمەبەستی دەستگرتن بەسەر چەكی نایاسایی. ئەو هێزەشی لە نزیك ماڵی لاهوور جەنگی جێگیر كرابوون كشانەوە، ئامانجیش لە هەڵمەتەكە بۆ گرتنی ئەو چەكانەیە كە لە سۆشیال میدیا بۆ لایەنگری كەسێك نمایش دەكران.


ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی تشرینی دووەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت بە "وشە" دراون، شەوی ڕابردوو هێزە تەناهییەكانی سلێمانی، هەڵمەتێكی فراوانیان بۆ دەستگرتن بەسەر چەكی بێ مۆڵەت ئەنجام دا.
لە زانیارییەكاندا ئەوەیش باس كراوە، ئامانج لە هەڵمەتەكە بۆ كۆنترۆڵكردنی جووڵەی چەك و تەقەمەنی  لە دەرەوەی یاسایە كە ماوەیەكە بەرۆكی خەڵكی سلێمانی گرتووە، ئەو هێزە دەیانەوێ كۆنترۆڵی ئەو دیاردەیە بكەن و دواین وادەش تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوو.

پێشتر هێزە تەناهییەكانی سلێمانی دواین وادەیان بۆ هەڵگرتنی چەكی بێ‌ مۆڵەت دیاری كرد كە ڕۆژی 11ـی تشرینی دووەم بوو، شەوی ڕابردووش هەڵمەتێكی فراوان بەڕێوە چوو، هەروەها ئەو هێزەشی دوو مانگ پێش ئێستە لە نزیك ماڵی لاهوور بوو، كشێنرایەوە
 
 شەوی ڕابردوو، بریتی بوو لە دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا و چەكی بێ‌ مۆڵەت كە ماوەیەك لەلایەن لایەنگران و پاڵپشتی بۆ كەسانی سیاسی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان شەوانە پێشان دەدرێ‌.

ئەو ڕووداوانەی سلێمانی بەشێكی پێوەندی بە كێشە سیاسییەكانی ناوخۆی یەكێتی هەیە كە رۆژی‌ هەشتی‌ تەمووزی‌ ئەمساڵ، بافڵ تاڵەبانی‌ دەستی‌ بە گۆڕانكاری‌ لەناو یەكێتی‌ كرد و دواتر دەسەڵاتەكانی‌ لە هاوسەرۆكی‌ دووەم لاهوور جەنگی‌ وەرگرتەوە، تا ئەوكاتەی‌ كە بەڵگەی‌ ژەهرخواردكردنی بافڵ‌ و قاچاخچێتی و دزی‌ سەلمێنرا. لە چەند ڕۆژی‌ رابردوویشدا بە دەنگی‌ مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبە، لاهوور جەنگی و‌ چوار ئەندامی‌ تری‌ سەركردایەتی‌ دەركران.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال