بارەگای بارزانی:سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی سوید کرد


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی سوید دەکات

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ئان لیندی وەزیری دەرەوەی سوید و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عیراق، و هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڕەشەی تیرۆر و هزری توندرۆیی و بابەتی پەرەپێدانی کولتووری دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ تاوتوێ کران.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوولا وێڕای ئاماژەدان بە دۆستایەتی نێوان گەلی کوردستان و گەلی سوید، بوونی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیی کورد و ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی سویدیان وەک پردێکی بەهێز بۆ فراوانکردنی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان هەردوو گەل هەژمار کرد.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی سوید پیزانینی بۆ خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگە هەبوو لە تێکشکاندنی تیرۆرستانی داعش و، هەوڵەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ پاراستنی پێکهاتەکان و پێکەوەژیان و بەهێزکردنی رۆلی ئافرەت لە ژیانی گشتی دا بەرزنرخاند.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی وڵاتی سویدی کرد کە لە رۆژانی تەنگانەدا هەمیشە پاڵپشتی گەلی کوردستان بووە، و هەلوێستی مرۆڤدۆستانەی لەمەڕ خەباتی گەلی کوردستان هەبووە.

هەروەها سوپاسی حکومەتی سویدی کرد کە لە شەڕی تیرۆرستانی داعشدا پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە و داواشی کرد دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و سوید پەرەی زیاتری پێبدرێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال