ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲۳ / ۱۱ / ۲٠۲۱ لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان توانرا ( ۱٠ ) تۆمەتبار دەستگیربکرێت لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئەم بڕە ماددە هۆشبەرانەی خوارەوە
۱- بڕی ( ۹٥۲ ) نۆسەد و پەنجا و دوو گرام تلیاک
۲- بڕی ( ۳٠٠ ) سێ سەد گرام کریستاڵ
۳- بڕی ( ۲۱٠ ) دووسەد و دە گرام حەشیش
٤- بڕی ( ۱٠٤ ) شیت حەبی هۆشبەری ترامادۆڵ
٥- بڕی ( ۱۸ ) هەژدە دانە حەبی کۆداین
٦- ( ٤ ) چوار دانە پایپ
۷- بڕی ( ۱٠٠٠ ) هەزار یۆرۆی ساختە