لاهور جەنگی: پەكەكە هاوكارمانە و شەڕی ناوخۆی یەكێتی دەست پێ دەكەین
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له لاهوور جه‌نگی، نهێنییه‌كی شه‌وی ڕابردووی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لاهوور و براكانی ئاشكرا كردووه كه له‌وێ دووپات له‌سه‌ر رووخاندنی ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی به هاوكاری په‌كه‌كه كراوه‌ته‌وه.
بەگوێرەی زانیارییەکان دوێنێ شه‌و لاهور به براكانی گوتووه ڕوخانی ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی چه‌ند رۆژێكی ماوه یان ده‌بێت برۆنه هه‌ولێر یان شه‌ڕی ناوخۆ له‌ناو یه‌كێتی و ئێمه و یه‌كێتی دروست ده‌بێت.
لاهور دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ده‌یان مه‌فره‌زه‌ی چه‌كداری په‌كه‌كه ئێستا له‌ناو شار‌و شارۆكه‌كانی سلێمانین و ئاماده‌ن بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ر جووڵه‌یه‌ك.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه پۆڵاد و لاهور و چه‌ندان كه‌سی نزیكی بوون، لاهور گوتوویه‌تی، ئێمه له راگه‌یاندن و خوده‌رخستن بێده‌نگ بوین، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوو كارێكی باشمان كردووه و رێكخستمان هه‌یه.