فراكسیۆنی پارتی: داوای یاسایی له‌سه‌ر گوته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی تۆمار ده‌كه‌ین


 


گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سه‌میر هه‌ورامی، گوته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تۆمار ده‌كه‌ین.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا، هاتووه‌: "کەسێک بەناوی سەمیر هەورامی کە بەخۆی دەڵێت "قسەکەری جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم"، نووسینێکی بڵاوکردووە و لەبری رەتکردنەوە بە داتاو بەڵگە، تەشیهیرو زمانێکی کوالێتی نزمی بەکارهێناوە، بۆیە فراکسیۆنی پارتی وێرای رەتکردنەوەی سەرلەبەری قسەکانی ئەم قسەکەرەی جێگری سەرۆكی حکومەت، بە مافی خۆی دەزانێت داوای یاسایی لەسەر ناوبراو تۆماربکات".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "هەمیشە داوامان لەهەڤاڵانمان کردووە بە بەڵگەو داتا زانیارییەکان بخەنە بەرچاوی خەڵکی کوردستان و ئاستی نزم و زمانی نزم ئەو کەلتوورە نییە کە ئێمەی پێ بناسرێتەوە،لەکاتێکدا سەرنج لەو کەس و بەناو پەرلەمانتارانە بدەیت بە ھەلچوونەوە وەڵامی قسەکانی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتییان داوەتەوە،جگە لەوەی نەیان توانیوە بەڵگەو زانیاری و بەدواداچوونەکانی ئەو رەتبکەنەوە. لەهەمانکاتدا دیسان بەخوێندنەوەی وەڵامە لاوازەکانیان سەنگ و ئاستی خۆیان نیشانی هەموو لایەک دایەوە".

ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، هێڤیدار ئه‌حمه‌د، رایگه‌یاندبوو، داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌دزرێت و ناگه‌ڕێته‌وه‌ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت و له‌ به‌رامبه‌ردا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و گوته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی وه‌ڵامیان دابوویه‌وه‌.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال