بلا عنوان


 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان، ئەوانیش رووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە

دەقی روونکردنەوەکەی پۆلیسی هەولێر

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

ئێواره‌ی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢١/١١/٢٧كاتژمێر ٦ی ئێوارە کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان ، ئەوانیش ڕووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە. هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و تەرمی کوژراوەکه‌ بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستەوە.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و دواتر زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە

أحدث أقدم

نموذج الاتصال