مەحمود سەنگاوی:ئیهمالی خۆمانە پێشمەرگە شەهید دەبێت


 

مەحموود سەنگاوی، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە: هێرشی ئەمشەوی داعش بۆ ئیهماڵی ئێمە دەگڕێتەوە، ئەو شوێنەی هێرشەکەی لێکراوە هی ئەوە نیە داعش بێت پێشمەرگە شەهید بکات، هەروەها ووتیشی هیچ بۆشاییەکی ئەمنی لە ناوچەکە نیە، ئەگەر سەنگەرەکانمان توند بکەین داعش ناتوانێت هێرش بکات.


لەکاتی بەهاناوە چوونی پێشمەرگە بریندارەکانی کوڵەجۆ بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی پێشمەرگە تەقیەوە و بەهۆیەوە 5 پێشمەرگە شەهید بوون، چوار پێشمەرگەش بریندار بوون.
 ئەو پێشمەرگانە سەربە  فەوجی سێی لیوای پێنجن
أحدث أقدم

نموذج الاتصال