بەپەله
دەزگای زانیاری یه‌كێتی: پەکەکە چەکدارێکی زۆری ڕەوانەی شاری سلێمانی کردووە و رۆڵیان هەبووە لە گۆڕینی ئاراستەی خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆكان و سوتاندنی بارەگا حکومی و حزبیەکان و ئاڵای كوردستان.
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هەموو هێزە ئەمنیەکانی شاری سلێمانی دەستکراوە كران لە دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی کە ئاراستەی خۆپیشاندانه‌كه‌یان گۆڕی، لە ئێستادا هێزی زۆر فەرمی لەناو سلێمانی جێگیر کراون و گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وامه به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قوتابی نه‌بوون و بۆ ئاژاوه درووست كردن به‌شدارییان كردوه.
به‌شێك له‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه ده‌ستگیر كراون
زانیاریش هه‌یه به‌شێكی زۆریان له گردی سه‌رچنار له لاله‌زار داڵده‌دراون.