ھەولێر.. بەهۆی لافاو 7 کەس و بەھۆی ھەورەتریشقەوە کەسێک گیانی لە دەست دا




 ھەولێر.. بەهۆی لافاو 7 کەس و بەھۆی ھەورەتریشقەوە کەسێک گیانی لە دەست دا


بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ و درووستبوونی لافاو لە ھەولێر و دەوروبەری جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانیش هەیە. 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی بۆ میدیاکان رایگەیاند, دەربارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی لافاوەوە گیانیان لە دەست داوە لە دارەتوو و شەمامک و قوشتەپە 7 کەسن و, کەسێکیش بەھۆی ھەورەتریشقەوە گیانی لە دەست داوە، ژمارەیەک کارمەندی بەرگریی شارستانی بریندارن.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پارێزگاری هەولێر ئەوەشی زیاد کرد، "لافاو و بارانبارینەکە جگە لە زیانی گیانی زیانی ماددی زۆریشی لێکەوتەوە و، دەتوانین بڵێین لە ئێستادا مەترسییەکە نەماوە".

أحدث أقدم

نموذج الاتصال